به‌وێنه.. دوای 12 ساڵ توانرا بكوژی 150 كه‌سی عێراقی ده‌ستگیر بكرێت
دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كرا
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری عێراقی ده‌ستگیركردنی تیرورستێكی راگه‌یاند، كه به كوشتنی 150 كه‌س له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراوه‌وه تۆمه‌تباره.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو رایگه‌یاند، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆر له دیاله و به‌غدا، كه له چوارچێوه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كار ده‌كات، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانی ئه‌و تیرۆریسته به ناوی "أبو خطاب" ده‌ستگیر بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "تیرۆریستی ناوبراو له مه‌فره‌زه‌كانی به‌ناو "كه‌رتی به‌له‌دروز" له دیاله كاری ده‌كرد، به‌وه تۆمه‌تباره كه له ساڵی 2008 له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد ئه‌نجامداوه و به‌و هۆیه‌وه 150 كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و ناحیه‌یه كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆرسته دوای چاودێرییه‌كی چڕ له پارێزگای دیاله و ناوچه‌ی دۆره له سنووری پارێزگای به‌غدا بووه، دوای ده‌ستگیركردنیشی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به سزای خۆی بگه‌یه‌ندرێت".
H.B
.jpg)

.jpg)