فڕۆکەیەک بە 190 سەرنشینەوە بوو بە دوو کەرتەوە

زانیاری زیاتر

K24- هەولێر:

فڕۆکەی ئەیەر ئیندیا ئێکسپرێس لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کۆژیکۆد لە هیندستان لەسەر رێڕەوی سەرەکی خزا و بووە بە دوو کەرتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، 190 کەس سەرنشینی فڕۆکەکەن و فڕۆکەوانەکە و دوو کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکەکە لە دوبەی چووەتە هیندستان و لە کاتی نیشتنەوەی خزاوە. لە ئێستا تیمە فریاگوزارییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و زیانە گیانییەکان نازاندرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، فڕۆکەکە بەهۆی بارانێکی زۆر و تەڕبوونی رێڕەوی فڕۆکەخانەکە خزاوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکە ئاشکرایکردووە، 35  کەس بەهۆی رووداوەکە بریندار بوون چونکە فڕۆکەکە لە بەرزی 32 پێ کەوتووەتە خوارەوە.