راگەیهندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
هەر شوێنك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە
K24- ههولێر
له راگهیهندراوێكدا ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر داخستنی دهیان شوێنی بههۆی پابهندنهبوونیان به رێكار و رێنماییهكانی تهندروستی و خۆپارێزی راگهیاند.
دهقی راگهیهندراوهكهی ژووری ئۆپهراسیۆنی ههولێر:
له ژێر رۆشنایی بڕیارهكانی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیییهوه، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە رێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان، هەر شوێنك پابەند نەبێت بە رێکارەکانی خۆپارێزی رووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوکان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی رینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان (دەمامك) ببەستن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
7/8/2020
H.B