ئوردن ستایشی شوێنەوارە مێژوویی و گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی ئایاری 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا موهەنەد خەتیب، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئوردن لە هەولێر، ڕایگەیاند "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە وێستگەی شارستانییەتە کۆن و نوێیەکان."
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئوردن دەڵێت: ئەگەر بتەوێت سەردانی ئوردن بکەی، پێویستیت بە چەندان مانگە بۆ ئەوەی سەردانی هەموو شوێنەکان بکەی وەک گەشتیاری و مێژووی و شوێنەواری، هەروەک ئەوەی لە کوردستان هەیە.
دەشڵێت: زۆرێک لە شوێنەواری "سەحابەکان لە ئوردنن" و زۆرێک شوێنەواریش لە یەرمووک و شوێنەکانی دیکەی ئوردن هەن.
باسی لەوەش کرد، کەشوهەوای ئوردن نزیکە لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ نموونە هاوینەکەی مامناوەندییە و کەمێکیش ساردە و بەفریشی لێ دەبارێت.
موهەنەد خەتیب، ڕاشیگەیاند "گرنگترین شوێن کە لە شوێنی هاشمی جیا دەکاتەوە، سەقامگیری ئەمن و ئاسایشە کە ئێمە لەو شانشینە تییدا دەژین، هەروەها ئێمە دامەزراوەی پەروەردەیی و زانکۆی ئاست بەرزمان هەیە، کە متمانەی هەرێمی و نێودەولەتییان وەرگرتووە."