عێراق و ئازەربایجان پرسی ئابووری و بازرگانییان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی ئایاری 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند "بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان بۆ عێراق دەکەم، ئێمە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم سەردانەی ئەو وڵاتە دەکەین کە یەکەم سەردانیانە بۆ عێراق."

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەی کە ئازەربایجان بەشێکە لە یەکێتی سۆڤییەت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش نوێ نین و کۆنن و لەگەڵ پەوەیندییەکانی عێراق و لەسەر بنەمایەکی ڕوونن.

دەشڵێت: لە ڕووی جوگرافیاوە ئازاربایجان نزیکە لە عێراقەوە لە ڕووی جوگرافیاوە ئێمە لەسەر یەک هێڵی جوگرافین، لە ڕووی کولتووری، ڕۆشنبیری و ئاینی هاوبەشین، لەگەڵ ئەوەش دا، پرسی بازرگانی و ئابووریمان نوێ کردەوە و تاوتوێمان کرد.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند "کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆمان لەسەر چەند پرسێکی جیاواز و لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵاتە."

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment