ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به ئه‌سته‌م ده‌زانرێت
"هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی خۆیدا ناكرێت"
K24- هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوەڕاستی ساڵی داھاتووی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردووه، به‌ڵام گومانێکی زۆر ھەیە و بە دوور دەزانرێت، ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجامبدرێت، چونکە لایەنە سیاسیەکان و سێ سەرۆکایەتیەکە بەسەر جەمسەری جیاوازدا دابەش بوونە، جگە لەوەش ھیچ جۆرە زەمینە سازیەك بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق نەکراوە.
له‌م باره‌یه‌وه به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە دووری دەزانێت لەو وادەیەی دیاریکراوە، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ھیچ زەمینەسازیەك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌كراوه، لە لایەکی دیکەشه‌وه وڵات بە قەیرانێکی قووڵی دارايیدا تێدەپەرێت و ھیچ بودجەیه‌كیش بۆ ئەو پرۆسه‌یه تەرخان نەکراوە، لایەنە سیاسیەکان و سەرۆکایەتیەکانیش بەسەر چەند بەرەیەكدا دابەشبوونە.
بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھێندەی بە بڕیارێکی سیاسی ناودەبرێت، ھێندە بڕیارێکی یاسایی و دەستووری نییە، چونکە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی لەو شێوەیە لە ماددەکانی دەستوور ئاماژەی بۆ نەکراوە، ئێستا پەرلەمانی عێراق کارەکانی بەردەوامە و پێویستە پێشتر خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بە ئه‌سته‌م ده‌زانرێت.
ماوەی چەند مانگێکە پرۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە، تا ئێستا دەنگی لەسەر نەدراوە و نازانرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە بە کامە یاسا ئەنجام دەدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاودێرانی سیاسی لەو بروایەدان، ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختە تەنیا نمایشێكی میدیاییە و كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر دۆخی عێراق نابێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، سەڕەڕای ئەوەی لە ساڵی 2005 ەوە، ھەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامدەدرێن و پەرلەمان و كابینەكانی حكومەت لەسەر بنەمای ھەڵبژاردن دادەمەزرێن، بەڵام ساڵ دوای ساڵ گەندەڵی و كێشە سیاسییەكان زیاتردەبن.
H.B