پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی جەلیل گادانی
بەشداری خەمتانم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پێشه‌رگه و تێكۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌لیل گادانی كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان رادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم".
ده‌قی پرسهنامهكه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی ـمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
6ـی8ـی 2020