حه‌ماس پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ دانانی حكوومه‌تێكی كاتیی له غه‌ززه ڕه‌ت كرده‌وه

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه؛ ده‌شڵێت، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین خۆی ده‌توانێت بڕیار له چاره‌نووسه‌كه‌ی بدات.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پلانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی بیانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی حه‌ماس جه‌ختیشی كرده‌وه، ته‌نیا گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بڕیار دەدات كێ غه‌ززه به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی گوتووشیه‌تی، هه‌ر قسه و گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و هێزێكی بیانیی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پلانی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتیی بۆ غه‌ززه هه‌یه و به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، واشنتن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه، په‌نا ده‌باته به‌ر كه‌سانی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئه‌م حكوومه‌ته كاتییه تاوه‌كوو كه‌رته‌كه له چه‌ك داده‌ماڵرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.
بە گوێرەی ڕۆیته‌رز، حكوومه‌ته كاتییه‌كه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له خۆ ناگرێت. ڕوونیشی كردبووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌م باره‌وه له قۆناغی گفتوگۆی سه‌ره‌تاییدان، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه لەوبارەوە ڕێك بكه‌ون.