رەشەبا یەخەی سلێمانی بەرنادات

کەشناسى سلێمانى: رەشەبا دوو رۆژی دیكە بەردەوام دەبێت

K24 - سلێمانی

چەند رۆژێكە رەشەبایەكی بەھێز سلێمانی گرتووەتەوە و كەشناسیش رایدەگەیەنێت، تا دوو رۆژی دیكە رەشەبا لە سلێمانی بەردەوام دەبێت.

قایمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بە پشت بەستن بە پێشبینیەكانی كەشناسی رایگەیاند: "رەشەباکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانى گەرما بەم شێوەیەى ئیستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە".

لە دێرزەمانەوە رەشەبای سلێمانی بەناوبانگە، پێشتر لەنێو پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و ئەدەبیاتی كوردی باسی لێوەكراوە. چەندین جاریش رەشای سلێمانی زیانی بۆ ھاووڵاتییان بەدواوە بووە.