16ـی ئایار یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەکەوێت
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاندووە، یەکەم کاروانی حاجییانی ئەمساڵ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ڕۆژی 16ـی ئایاری 2025 لەڕێگەی وشکانی، بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێ دەکەوێت.
بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ زیادی کردووە، بەو پێیەی ئەمساڵ ناوی پێنج هەزار و 190 کەس بۆ حەج گەڕاوەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو، چوار هەزار و 685 کەس حەجیان کردبوو.
بۆ حەجی 2025 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتیی پرۆسەی حەجی کردووە و تێچووی حهجی ئەمساڵ بۆ گهشتی ئاسمانی حهوت ملیۆن دیناری عیراقی و بۆ گهشتی وشكانیش پێنج ملیۆن و 500 ههزار دینار دهبێت.
ڕۆژانی 16 و 17ـی ئایار، هەزار و 645 حاجی بەڕێگایی وشکانی بەڕێ دەکەون و 19ـی ئایاری 2025، سێ هەزار و 491 حاجی، لە هەردوو فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە بەڕێ دەکەون .