حكومه‌تی عێراق ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ واشنتن ئاشكرا ده‌كات
ژماره‌یه‌ك پرس چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی كازمی و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه، كازمی له سه‌ردانه‌كه‌یدا له 20ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "هه‌فته‌ی داهاتوو كازمی له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات".
به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "كازمی له سه‌ردانه‌كه‌یدا پرسی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ردوو لا، هاوكاری هاوبه‌ش له بواره‌كانی ئاسایش، وزه، ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان، رێگه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و بوارانه، دۆسیه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كات".
H.B