وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كارنامه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌خاته‌ڕوو
باس له جێبه‌جێ كردنی باشترین بژارده بۆ پلانی ساڵی خوێندنی (2020-2021) ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان باشترین بژاردە بۆ کارنامەى ساڵى خوێندنى (2020-2021) جێبەجێ دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنى رەوشى تەندروستى هەرێمى کوردستان بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆڤید - 19 و بەمەبەستى دیراسەکردن، خۆ ئامادەکردن و داڕشتنى پلان و ئەگەرەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لیژنەیەکى باڵاى لە سەرۆك زانکۆ حکومى و تایبەتەکان بۆ چۆنیەتى دەوامى ساڵى خوێندنى (2020-2021) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە رەچاوکردنى ستانداردە جیهانییەکان پێکهێناوە".
گوتیشی: "یەکێك لە پێشنیازەکانى لیژنەکە کە هێشتا نەبووه‌تە بڕیار: پێشنیازکراوە خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە 1ی 9 وە دەست پێ‌بکات، بۆ ئەم مەبەستە دواتر وەزارەت باشترین بژاردە بۆ کارنامەى ساڵى خوێندنى (2020-2021) جێبەجێ دەکات و لەشێوەى رێنمایى بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بڵاوى دەکاتەوە".
H.B