ڕۆژی جیهانی تووشبووانی تالاسیمیا
8ـی ئایاری هەموو ساڵیک بە ڕۆژی جیهانی تووشبووانی تالاسیمیا دانراوە و بەگوێرەی ئامارەکانی بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ هەزار و 500 تووشبووی تالاسیمیا لە کوردستان هەن.
هەروەها ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی تالاسیمیا لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ چارەسەر و وەرگرتنی خوێن ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ساڵانە لەم ڕۆژەدا لە هەرێمی کوردستان چەندین هەڵمەتی خوێن بەخشین لەلایەن هاووڵاتییان و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی خوێن بەخشانەوە بەڕێوەدەچێت.
