سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
K24- هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ـی 8ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانەوە كرد.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە برایەتی و هەماهەنگی هەر دوو لا كرایەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.