سەربازێکی تورکیا کوژرا و سێی دیکەش بریندارن

لە جەنگی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە

K24-هەولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری عێراق و تورکیا کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازەکە لە رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە کوژراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تورکیا، لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا، پێنج چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

مانگی شەشی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ و چنگی پڵنگی دژی پەکەکە راگەیاند، کە بە گووتەی خۆیان بۆ پاراستنی سنوورەکانیانە لە چەکدارانی پەکەکە.

بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، دەیان گوند چۆڵکراون و چەند هاووڵاتییەکیش شەهید کراون.

AA