سەرکردەیەکی هەسەدە: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوا ناکشێتەوە
سەرکردەیەکی هەسەدە ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بنکەی نوێ لە دەوروبەری بەنداوی تشرین دروست دەکات و بڵاوە بە هێزەکانی دەکات.
هەینی 9ـی ئایاری 2025، مەحموود حەبیب، سەرکردە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دژی داعش ئەنجام داوە.
ئەو سەرکردەیەی هەسەدە دەشڵێت: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بنکەی نوێ لە کۆبانێ دروست دەکات و پلانیان هەیە هێزی زیاتر لە دەوروبەری بەنداوی تشرین بڵاوە پێ بکەن.
هاوکات گوتیشی: دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە ڕۆژئاوای کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە و هەماهەنگیی و ڕاوێژی نێوانیان بەردەوامە.