سوودانی داوا له هاووڵاتییانی عێراق ده‌كات به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بایۆمه‌ترییه‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه و داواش له هاووڵاتییان به‌شدارییه‌كی فراوان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكه‌ن.
هه‌ینی، 9ـی ئایاری 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی به‌شداری له بهرناكهی "به‌شدار به" بایۆمه‌تری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی نوێ كرده‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگهگهیشی، سوودانی له گوته‌یه‌كدا داوای له هاووڵاتییانی عێراق كرد به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.
سوودانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چاودێریی ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌ی "به‌شدار به - شارك"ـی كرد، كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای لاوان بۆ به‌هێزكردنی به‌شدارییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده كراوه.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات.