ئەحمەد تورک: باخچەلی پیرۆزبایی ئاشتیی لێکردم
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی شاندی ئیمراڵی ڕایگەیاند: دوای ڕاگەیەندراوی پەکەکە، دەوڵەت باخچەلی پیرۆزبایی لێ کردووە.
لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا، ئەحمەد تورک، دەربارەی ڕاگەیەندراوی پەکەکە و کۆنگرەی 12ـی ، ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، کرد لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتیدا، گوتیشی: باخچەلی، دوای ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکە، بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردووە و پیرۆزبایی ئاشتیی لێ کردووە.
ئەحمەد تورک ڕایگەیاند: ڕێزێکی زۆر لە باخچەلی دەگرێت و پیرۆزبایشی لێ دەکات، سەرنجی بۆ نەخۆشیەکەی خۆی ڕاکێشا و گوتی: ئیدی مردن بۆ من ئاسان نییە.
تورک، ڕۆژی هەینی بە هەینی بەخێر ناوزەد کردووە و گوتی: ئەمڕۆ ئاشتیی لە تورکیا، داخوازیی سەرەکیی میللەتە و دەبێت بکرێت.