له عێراق 82 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
نوێترین ئاماری كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 18 هه‌زار 3 كه‌س ئه‌نجامدراوه. له‌و ژماره‌یه تووشبوونی 2 هه‌زار و 726 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاستكرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 82 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 2 هه‌زار و 271 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 150 هه‌زار و 115 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 392 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. 107 هه‌زار و 775 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه. 36 هه‌زار و 948 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. له‌و ژماره‌یه‌ش 551 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق