سەرۆکی جەهەپە: پێشوازیی لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە

سەرۆکی گشتیی جەهەپە، گوتی: پێشوازیی لە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکەین، دەمانەوێت بەو هۆیەوە هەموو زیندانیانی سیاسی بە تایبەت سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

شەممە 10ـی ئایاری 2025، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی لە شاری وان ئەنجامدا. ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە بەشداریی گردبوونەوەکەی کرد و ڕایگەیاند: کورد دەتوانێت ببێتە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت. کاتێک باسی کوردبوون دەکەن، ڕووبەڕووی ستەم دەبنەوە. 

ئۆزێل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەحمەد عوزێر، سەرۆکی شارەوانی ئەسێنیورت لە ئیستانبوڵ کە خەڵکی شاری وانە، تەنیا لەبەر ئەوەی بە ناسنامەی کوردایەتییەوە بووەتە سەرۆکی شارەوانی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە هەر لەبەر ئەم هۆکارە حکوومەت نایەوێت کورد سەرکەوتوو بێت.

سەرۆکی گشتیی جەهەپە، دەشڵێت: پێشوازیی لە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکەین و، دەمانەوێت بەو هۆیەوە هەموو زیندانیانی سیاسی بە تایبەت سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment