بەشی فریاکەوتنی خێرا بەڕووی ھاووڵاتییانی رانیەدا دەكرێتەوە

لە 5 بێدەوە كراوەتە 18 بێد

K24 - ھەولێر

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەشی فریاکەوتنی خێرا لە رانیە کە بەشێوازێکی پێشکەوتوو دروستکراوە بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ئاشكرای كرد، بەشی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە کە پێشتر زۆر بچووکبوو لەئاست ئەو رێژە زۆرەی هاووڵاتییانی سنوورەکەدا نەبوو و نەدەتوانرا وەک پێویست خزمەتی نەخۆشەکان بکرێت و بەتایبەت حاڵەتە کتوپڕەکان، بۆیە بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین توانرا بەشی فریاکەوتنی خێرا بەشێوازێکی سەردمی و پێشکەوتوو بونیادبنرێتەوە و لە 5 بێدەوە بکرێتە 18 بێد و سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزیشی بۆدانراوە، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.