وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی لەبارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەرکرد

نرخەکان سنووردار دەکرێن

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و چەند پرسێکی دەکرد.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتەکە، تەواوی نرخەکانی خزمەتگوزاری چارەسەری بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان (ئەهلیەکان) سنوردار کراون و نرخەکان دیاری کراون.

هەروەها، هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نیە زیاتر لەو نرخانەی دیاریکراوە پارە لە هاووڵاتی وەربگرێت.

وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە تیمی گەڕۆکی ماڵان بەبێ رێگەپێدان قەدەغەیە.