پەكەكە دژی رێككەوتنی ھەسەدە و ئەمەریكایە
جەمیل بایك: ئەم نەوتە ھی ھەموو گەلانی سووریایە
K24 - ھەولێر
هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایدەگەیەنێت، نەوتی سووریا ھی ھەموو گەلانی ئەو وڵاتەیە و "ناکرێت هەندێک کەس بێن و ئەم سەروەتە بکەن بە هی خۆیان".
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری كەجەكە لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵێكی حزبەكەی گوتی: "لە راگەیاندنەوەکانەوە گوێمان لێ دەبێت. لە بنەڕەتدا نازانین ئەمانە چیە و چۆنە. دەگوترێت لەگەڵ وێستگەیەکی نەوت رێكکەوتن واژۆ کراوە. حكومەتی سووریاش لێدوانی‌دا و رایگەیاند "ئێمە قبوڵمان نییە. ئەمە نایەکسانییە، نەوتمان دەدزرێت"، هێندەی دەزانین سووریا لە رووی نێودەوڵەتیەوە تەنها رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان قبوڵ دەکات، واتە وەکو دەسەڵات و دەوڵەت. هەر سەروەتێک لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاکی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سووریایە، تەنها هی هەندێک کەس نییە. ناکرێت هەندێک کەس بێن و ئەم سەروەتە بکەن بە هی خۆیان. ئێمە پێشتریش گوتبوومان، ئێستاش دەیڵێینەوە".
بایك، راشیگەیاندووە: "خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریاش پێشتر گوتبووی ئەم نەوتە و هەموو سەروەتی سەر زەوی و ژێرزەوییەی سووریا، هی هەموو گەلانی سوریایە. لە هەمووشی راستتر هەر ئەمەیە. ئەم پەیمانانە کە لەگەڵ وێستگەکانی نەوت واژۆ کراون، تا چەند لەم چوارچێوەیەدایە، ئێمە نازانین. بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بێت. واتە ئەمڕۆ کە لە سووریا هەندێک کێشەی ئابووری هەیە، لەسەر باکووری سووریاش ئەگەر ئەم کێشانە لەبەرچاو بگیرێن و لەم چوارچێوەیەدا رێكکەوتن واژۆ بکرێن، ئێمە شتێک ناڵێین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، دەبێت مرۆڤ هەڵوێستەی لەسەر بکات".
ئەمە دوای ئەوە دێت پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایان كردبوو، كە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رێككەوتنیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمەریكی كردووە لەسەر نەوتی رۆژئاوای كوردستان.
حكومەتی سووریاش لەسەر ئەم رێككەوتنە ھاتەدەنگ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، رایگه‌یاند، "ئێمه ئه‌و رێككه‌وتنه به دزینی نه‌وتی وڵاته‌كه‌مان هه‌ژمار ده‌كه‌ین و رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا ئه‌وه ده‌گرێته‌خۆی كه، له نێوان دز و دزی كڕیاردا واژوو كراوه".
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا راشیگه‌یاند، "ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری سووریا و به‌رده‌وامیدانه به رێبازی دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر سوریا و هه‌وڵێكه بۆ دزینی سامانی گه‌لی سووریا و درووستكردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا و هه‌موو ئه‌و وێرانكارییه‌ی كه زۆربه‌ی به پشتیوانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا تیرۆر له وڵات‌دا ئه‌نجامیداوه".
سه‌رچاوه‌كه، دووپاتیكرده‌وه، دیمه‌شق ئه‌و رێككه‌وتنه به پووچه‌ڵ و بێ نرخ ده‌بینێت و هیچ كاریگه‌ری و شوێنه‌وارێكی یاسایی لێ ناكه‌وێته‌وه.