وەزیرێکی دیکەی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

ناڕەزایی خەڵکی بەردەوامە

K24- هەولێر:

ماری کلاود نەجم، وەزیری دادی لوبنان، دەستی لەکارکێشایەوە.

ئەو وەزیرە یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی لوبنان کە خۆپیشاندەرانی بەیرووت رەخنەی زۆریان بەهۆی تەقینەوەکە لێدەگرت و سێیەم وەزیرە لەدوای تەقینەوەکە دەستلەکاردەکێشێتەوە. پێشتریش وەزیرانی راگەیاندن و ژینگە دەستیان لەکارکێشابووەوە.

فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، ماریا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان کردووە.

بەهۆی تەقینەوەکەی بەیرووت، 154 کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزاری دیکەش بریندارن، بەگوێرەی لێدوانی هەندێک بەرپرس و میدیاکاران، کەمتەرخەمی حکومەت هۆکاری تەقینەوەکە بووە.