تەندروستی ھەولێر: پارەكەی نەخۆشخانەی رزگاری پەیوەندی بە سەرۆكی حكومەتەوە نییە

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی پارەكەی نەخۆشخانەی رزگاری دەدات و رایدەگەیەنێت: "خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بەسەر کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە. هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە. لە راستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە".

دەقی روونكردنەوەكە:...

لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە. لە راستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و  هەر  ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە راستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە  نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .

بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی ھەولێر

۱٠ی ۸ی ۲٠۲٠