عێراق.. نوێترین ئاماری كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
3 هه‌زار و 484 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 19 هه‌زار و 663 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 484 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 72 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 15 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 153 هه‌زار و 599 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 464 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. 109 هه‌زار و 990 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه. 38 هه‌زار و 345 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. له‌و ژماره‌یه‌ش 544 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق