وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی چوار گەیشت

سێشەممە، 13-05-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، مووچەی مانگی نیسان (چوار)ـی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، بەغدا بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دیناری وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.