عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە

ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ڕایگەیاند: پێشوازی لەو بڕیارە مێژوویە دەکەم.
سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سڵاو لە بڕیارەکانی 12یەمین کۆنگرەیی مێژوویی دەکەم و پەیامەکانی پەیوەست بە ڕۆژانی داهاتوو بە ڕێزەوە دەنێرم.
دووشەممە، 12-05-2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی 12ـەمین کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند کە لە نێوان 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە، لە ژێر ڕۆشنایی بانگەوازی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بەڕێوە چوو.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
هەڤاڵانی بەڕێز، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوونم بیست. یادەوەریی هەردوو هاوڕێ بەرز دەنرخێنم و بە رێزێکی زۆرەوە یادیان دەکەمەوە. لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، شوێنییان هەمیشە دیارە ، وەک بەها بنەڕەتییەکانی ئیلهام بەخش، ئەوان تا هەتایە رۆڵی خۆیان دەگێڕن.
بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە بڕیارەکانی 12یەمین کۆنگرەی مێژوویی دەکەم و پەیامەکانی پەیوەست بە رۆژانی داهاتوو بە رێزەوە دەنێرم.