بەهۆی خۆڵبارینەوە 48 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کراون

شەپۆڵێکی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: بەهۆی خۆڵبارینەوە، تاوەکوو ئێستا 48کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کراون.

لەلای خۆیەوە بەرێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر ڕایگەیاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئاگاداری تەندروستی خۆیانبن و تاوەکوو سێ ڕۆژ شەپۆڵی خۆڵبارین بە چڕی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەراتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن و ئاوی زۆر بخۆنەوە، لە ژوورەکانیان بمێنەوە و ڕاهێنانی قورس ئەنجام نەدەن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment