پاکستان هۆشداری دەداتە هیندستان

حکوومەتی پاکستان پابەندبوونی بە ئاگربەست جەنگ بەرانبەر بە هیندستان دووپات دەکاتەوە و هۆشداریش دەدات لەوەی دەستە وەستان نابێت وەڵامی توندی هەر دەستدرێژییەکی دیکەی نیودەلهی دەداتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان هەڵوێستی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، کە ئیسلام ئاباد بە توندی قسە گاڵتەجارانەکە و بیانووەکانی نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان ڕەتدەکاتەوە، کە ڕۆژی دووشەممە هەڕەشەی هێرشکردنەوەی سەر پاکستانی کردبوو و ڕایگەیاند بوو، "حەشارگە تیرۆریستییەکان" لە خاکی پاکستان دەکەنەوە ئامانج.

هەروەها ئاماژەیداوە، لە کاتێکدا هەوڵی نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەدرێت، لێدوانەکانی نارێندرا خزمەتی سەقامگیری و ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە ناکات.

جەختیش دەکاتەوە پاکستان پابەندە بە لەیەک تێگەیشتنەکانی ئەم دواییەی ئاگربەست و هەنگاوی پێویست بەرەو کەمکردنەوەی پەرەسەندن و سەقامگیریی ناوچەکە، باسی لەوەش کرد، هەر دەستدرێژییەک لە داهاتوودا، وەڵامدانەوەی توندی دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە حکوومەتی پاکستان، تۆمەتەکانی هیندستان ڕەتدەکاتەوە کە لە پشتی هێرشەکەی کەشمیرەوە بووبێت.

بەهۆی جەنگی چوار ڕۆژەی نێوان پاکستان و هیندستان، بە گوێرە ئامارە فەرمییەکانی ئیسلام ئاباد لە هێرشەکانی سوپای پاکستان، 40 هاووڵاتی مەدەنی و 11 ئەندامی هێزەکانی پاکستان کوژراون، لە بەرانبەردا لانیکەم پێنج سەرباز و 16 هاووڵاتی مەدەنی هیندستان کوژراون.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment