سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سابیر کوردستانی بڵاوکردەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد، سابیر کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

هونەرمەند سابیر کوردستانی لە ساڵی 1955 لە کەرکووک لە دایکبووە و دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان سابیر کوردستانی-م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/8/11