زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە یەک رۆژدا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 653 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە بە کۆرۆنا لەماوەی یەک رۆژدا.

لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-8-2020)ـی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستاندا هەروەها هاتووە، 13 کەسی دیکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.