ئاماری رۆژانەی کۆرۆنا لە عێراق: 3396 تووشبوو و 67 گیانلەدەستدان
رێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تائێستا 71.5٪ـە
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە عێراق بڵاوکردەوە و، ئاشکرای کرد: سێ هەزار و 396 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، 67 کەسیش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-8-2020)ـی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تائێستا 71.5٪، کە دەکاتە 112 هەزار و 102 کەس.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، ئێستا 545 تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان، بەگشتیش 5531 کەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.