به‌غدا تاوتوێی "پێشێلكارییه‌كان"ـی ئه‌نقه‌ره ده‌كات
رێكاره‌كان تاوتوێ ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشێلكارییه‌كانی توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌كه بڵاویكرده‌وه، "ئه‌عره‌جی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی بریكارانی ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان له بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كانی (ده‌ره‌وه، دادوه‌ری، ناوخۆ، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی دیكه) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه باس له رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "پێشێلكارییه‌كان"ـی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كاروانێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریان له ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران كرد، له ئاكامدا هه‌ریه‌ك له محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، عه‌مید زوبێر حالی برادۆستی شه‌هیدبوون.