دانیمارک دوو کەسی بە تۆمەتی بێڕێزی بەرانبەر بە قورئانی پیرۆز سزادا

دادگه‌ی دانیمارك دوو كه‌س سزا ده‌دات كه یه‌كێكیان سه‌رۆكی پارتێكی دژه ئیسلامه، به‌هۆی بێڕێزیكردنیان به قورئانی پیرۆز؛ سه‌رۆكی پارته دژه ئیسلامه‌كه ڕایگه‌یاندووه، تانه له بڕیاره‌كه ده‌دات.
هه‌ینی، 16ـی ئایاری 2025، دادگه‌ی دانیمارك دوو كه‌سی به بڕی هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر یه‌كێكیان سزا دا به‌هۆی بێڕێزیكردنیان به قورئانی پیرۆز.
به پێی بڕیاری دادگه ئه‌و دوو كه‌سه كه یه‌كێكیان ڕاسمۆس پالوودان، سه‌رۆكی پارتی سترام کۆرسه كه پارتێكی دژە ئیسلامه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان پیاوێكی له‌دایكبووی ساڵی 1988ــه، پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌كی وڵاته‌كه‌یان ڕه‌فتاریان كردووه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی نادروست له‌گه‌ڵ "ده‌قێكی ئایینی" كه له‌وه‌ته‌ی كانوونی یه‌كه‌می 2023ـوه چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن.
ئەم یاسایە دوای ئەوە داڕژرا كه ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان له دانیمارك و سوید و چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی دژ به بێڕێزیكردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز به‌ڕێوه چوون.
پالوودان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه، تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگه ده‌دات و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات. هاوكات دادگه‌كه گوتوویه‌تی، هه‌ردوو كه‌سه‌كه به‌یه‌كه‌وه بێڕێزییه‌كه‌یان كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌دایكبوونی 1988ـه، قورئانێكی به زمانی ئینگلیزی دڕاندووه و دواتر فڕێی داوه‌ته ناو گۆمه‌ئاوێك.
یاسای دانیمارك هه‌ر جۆره بێڕێزیكردن، سووتاندن، دڕاندن و شه‌قتێهه‌ڵدانێكی ئاشكرای به‌رانبه‌ر به كتێب و ده‌قه پیرۆزه‌كان قه‌ده‌غه كردووه.