لە سلێمانی پزیشکێک بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە نهۆمی دووەم گوللـەی لە خۆی داوە، لەکاتێکدا منداڵەکانی لە خوارەوە بوون
K24 - سلێمانی:
پزیشکێک لە سلێمانی بە گوللـەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "د. یاسین، پزیشکی مێشك و دهمار بە گوللـەیەک لە ناو ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
گوتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەو دەمانچەیەی پزیشکەکە بەکاریهێناوە لە جۆری"تارق" بووە و یەک گوللـەی پێ لە سەری خۆی داوە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام پزیشکەکە لە نهۆمی دووەم گوللـەی لەخۆی داوە، لەکاتێکدا ماڵ و منداڵی لە خوارەوە بوون".