عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆناى راگه‌یاند
3 هه‌زار 441 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 19 هه‌زار 933 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 441 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 57 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 439 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 160 هه‌زار و 436 حاڵه‌ت. له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 588 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. 114 هه‌زار و 541 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه. 40 هه‌زار و 307 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. له‌و ژماره‌یه‌ش 592 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.