قاوەخانەی 'موعەقەدین' ناوێکی سەیر بۆ سەردەمێکی ئاڵۆز
له به‌غدا قاوه‌خانه‌یه‌كی سه‌یر هه‌یه، خۆی سه‌یر نییه، به‌ڵكو ناوه‌كه‌ی سه‌یره، پێی ده‌ڵێن قاوه‌خانه‌ی (موعهقهدهكان).
ناوی قاوه‌خانه‌ی (موعه‌قه‌دین) يان (قاوه‌خانه‌ی ئاڵۆزه‌كان) لە چییەوە هاتووە؟ لە حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەتایبەت لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، شیووعیەکان سەردانی ئەو قاوەخانەیان دەکرد و بە چرپە چرپ و بە ترسەوە قسەیان دەکرد بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن و تێکەڵی کەسیش نەدەبوون بۆیە پێیان دەگوتن 'موعەقەدەکان' ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی قاوه‌خانه‌كه‌ش وەک کەسانێکی ئاڵۆز و نامۆ تەماشای ئەوانیان دەکرد. ئێستا هه‌رچه‌ندە سروشتی كه‌سه‌كان و سه‌رده‌مه‌كه گۆڕاوه، به‌ڵام ناوی قاوه‌خانه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ده‌ره‌وه سه‌یری ناوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان بیت و هه‌ست به جۆرێك له ڕه‌شبینی بكه‌یت، به‌ڵام ڕاستیەکە له‌ژووره‌وه پێچه‌وانه‌ی ناوه‌كه‌یه‌تی، كه پێشتر خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌ن هزره سیاسییانه بوو، كه له دركاندنی بیرۆكه‌كانیان به‌ئاشكرا تۆقیبوون، ئێره شوێنی یهكتربینینیان بوو، سروشتی ناوه‌كه له ڕه‌فتار و بیرۆكه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌بو به‌شار، كۆنترین سهردانیكەری قاوه‌خانه‌ی موعه‌قه‌دین، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، زیاتر له 60 تا 65 ساڵه له‌و ناوچه‌یه‌م، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه لێره چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وت، له نێوان خۆیاندا قه‌تیس ببوون، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه هه‌ریه‌كێكیان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی جیاواز بوو و هه‌ر یه‌كێكیان بیرۆكه‌ی خۆی بۆ ئه‌وانی دیكه ده‌خسته ڕوو.
وێڕای جیاوازی سه‌رده‌م و گۆڕانی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی هه‌ندێك له سهردانیكەران له ناوی قاوه‌خانه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ناوەکەی بگۆڕێت و به سیمبوڵێكی نایاب وه‌سفی ده‌كات.
جه‌عفه‌ر سادق، خاوه‌نی قاوهخانەکە گوتی: ناوه‌كه زۆر كۆنه و دوای مردنی باوكم هه‌ندێك كه‌س داوای گۆڕینی ناوه‌كه‌یان كرد و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌و ناوه‌یان ناوێت، به‌ڵام من نامه‌وێت بیگۆڕم و ناوه‌كه‌ی هه‌ر به موعه‌قه‌دین ماوه‌ته‌وه.
به‌لای سهردانیكارانهوه، ناوی ئێستای گوزارشت له هیچ شتێك ناكات، به‌ڵام به‌ر له 40 ساڵ، هه‌ر به‌ڕاستی قاوه‌خانه‌كه وه‌سفی كه‌سانی ئاڵۆزی كردووه، چونكه سه‌ردانیكه‌رانی، خاوه‌نی هزری سیاسی ئاڵۆز بوون و له ترسی سه‌ركوتكاری نهیاندهدركاند.