بههۆی كهمبارانییەوە نزیکەی نیوەی گەنمی دهۆک فەوتاوە
بههۆی كهمبارانی و نالهبارهیی كهشوههوا، ئهمساڵ زیاتر له سهدا 40ـی بهرههمی گهنمی جووتیارانی دهۆك فهوتاوه. بهڕێوهبهرایهتیی كشتوكاڵی دهۆكیش کارهبای زیاتری به جووتیاران داوه، تا زهویهكانییان لە فەوتان ڕزگار بکەن.
حەسەن عەلی، جووتیارێکی دەشتی 'سلێڤانە'یە لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەمساڵ لەسەر ڕووبەری نزیکەی 100 دۆنم زەوی گەنمی چاندبوو و بە بێوار حلمی، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند "کەمیی بارانی ئەمساڵ وایکردووە، گەنمەکەی ئێمە وەکوو پێویست پێ نەگات و نزیکەی 10 ملیۆن دینار زیانمان بەر کەتووە، چونکە گەنم و کیمیامان کڕیبوو، حەقی تراکتۆرمان دابوو. بە گشتی، بەرهەمی گەنمی ساڵانی ڕابردوو زۆر باشتر بوو، ئەمساڵ زۆرینەی جووتیاران زیانیان بەرکەوتووە."
تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 300 ملیمەتر باران باریوە، لە کاتێکدا، لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی نزیکەی هەزار ملیمەتر باران باری بوو. بە گوێرەی پێوەرەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ساڵێک کەمتر لە 350 ملیمەتر باران باری، ئەو ساڵە بە 'وشکەساڵی' دەناسرێت.
لە پارێزگای دهۆک گەنم لەسەر ڕووبەڕی 945 هەزار دۆنم زەوی چێنراوە، بەڵام تەنها 345 هەزار دۆنم ئاو دراوە؛ بەم پێیەش، نزیکەی 100 ملیار دینار زیان بە جووتیارانی پارێزگاکە دەگات.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ سەدا 75 کەمتر باران باریوە، ئەمەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر گەشەی گەنم هەبووە. کاریگەرییەکە لە ناوچەیەکی دهۆک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە، بەڵام لە قەزای سێمێل کاریگەرییەکە زیاتر دەرکەوتووە. بڕیارمان داوە کاتژمێری زیاتر کارەبا بەو جووتیارانە بدەین بۆ ئاودانی بەرهەمەکانیان، چونکە ئەوان پشت بە سەرچاوەی ئاویی خۆیان دەبەستن."
بەرهەمی گەنمی ساڵی ڕابردووی پارێزگای دهۆک نزیکەی 400 هەزار تۆن بوو، بەڵام بەهۆی کەمبارانییەوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمەکە ئەمساڵ لەسەدا 40 کەم بکات.