هەولێر.. تۆمەتباری تەقەکردنەکەی گەڕەکی ئازادی دەستگیر کرا

تۆمەتباری تەقەکردنەکەی گەڕەکی ئازادی دەستگیر کرا
تۆمەتباری تەقەکردنەکەی گەڕەکی ئازادی دەستگیر کرا

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنی گەڕەکی ئازادییان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

یەکشەممە، 18-05-2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنی شەوی ڕابردووی گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، دوای ڕووداوەکە "بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە کاتی بەرەبەیان، تۆمەتبار (ک. ع. ح.)ـمان دەستگیر کرد و ڕێکاری یاسای بەرامبەری گیراوەتەبەر."

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر باسی لەوەش کردووە، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو دراوسێ دروست بووبوو و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.