ئاوی پیس هاووڵاتییانی زیقاری تووشی نەخۆشی گورچیلە کردووە و ئەوانیش بۆ چارەسەری دێنە کوردستان
لەبەر ئاوی پیس، نەخۆشی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا لە پارێزگای زیقار بڵاو بووەتەوە و نەخۆشانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری، دێنە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
پارێزگای زیقار ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی بێپێشینه‌ی ته‌ندروستی بووه‌ته‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌كاركه‌وتنی گورچیله هه‌ڕه‌شه له ژیانی هه‌زاران كه‌س ده‌كات. دانیشتووانیش هۆیەکە‌ی بۆ 'پیسبوونی ئاو' ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
فالح حەسەن، دانیشتوویەکی شاری زیقارە و کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لێره نه‌خۆشیی له‌كاركه‌وتنی گورچیله، نه‌خۆشییه‌كانی پێست و شێرپه‌نجه بڵاوبوونه‌ته‌وه. هۆیەکە‌ش ئاوه، ئاوه‌كه هه‌مووی قوڕ، لیته و پاشماوه‌یه. هه‌موو به‌رپرسان و خه‌ڵكیش ئه‌م ڕاستییه به‌ڕوونی ده‌بینن كه پاشماوه ده‌خرێته ناو ڕووباره‌كه."
سائر هادی، هاووڵاتییەکی دیکەی شارەکەیە و گوتی: هیوادارم بچیت سه‌یری نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر بكه‌یت و ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی له‌كاركه‌وتنی گورچیله ببینیت و ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی خه‌ڵكی باشووری عێراق ببینیت، كه بۆ چاره‌سه‌ری دەچنە نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌موویان خه‌ڵكی شه‌تره و ناسریه‌ن و ژماره‌ی توشبووانیان تۆقێنه‌ره. ئێمه بێزار بووین له داواكردنی چاره‌سه‌ری له ده‌وڵه‌ت. من ئێستا كه له‌شه‌تره‌وه قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م، 82 حاڵه‌ت ته‌نها لێره هه‌یه."
وێڕای به‌ربڵاوی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌و پارێزگایه، ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو و خێرای له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ش شه‌نه‌بایه‌كی دیكه‌ی بۆ خه‌رمانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه زیاد كردووه، به‌تایبه‌ت له قه‌زا و ناحییه‌كان. لیجنەی ته‌ندروستیش دیارترین هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ فڕێدانی پاشماوه‌كان بۆ ناو سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گه‌ڕێنێتەوە، وێڕای نه‌بوونی چاره‌سه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه‌وه.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌فاجی، سه‌رۆكی لیجنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و له‌كاركه‌وتنی گورچیله، به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌یه له ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی ژیان له‌و پارێزگایه. ئاوی ڕووبار به‌هۆی فڕێدانی پاشماوه‌كان به‌بێ چاره‌سه‌ری پیس بووه، هه‌روه‌ها پیسبوونی هه‌واش به‌هۆی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هۆكارێكی دیكه‌یه، كه پاشماوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر ناكه‌ن."
قه‌یرانی ته‌ندروستی پێویستی به رێكاری به‌په‌له‌ی نیشتمانی هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه سه‌دان هاووڵاتیی زیقار له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رێك بۆ رزگاركردنی ژیانیان، له نێوان هیوا و ئازاردا ده‌ژین و له بری ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌یان ببێت به خۆشگوزه‌رانی، لێیان بووه‌ته ژه‌هرێكی هه‌میشه‌یی.