دوای14ساڵ هاووڵاتییانی سووریا بۆبەجێهێنانی فەریزەی حەج گەشتی سعوودیەیان کرد

هاووڵاتییانی سووریا دوای 14ساڵ، بۆ یەکەمجار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و هاووڵاتییانیش دڵخۆشن و وەک خۆیان دەڵێن ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی ئەم ڕۆژە دەکەن.
یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، موحەممەد شوکری، وەزیری ئەوقافی سووریا ڕایگەیاند: دوای 14ساڵ و ڕووخانی دەسەڵاتیی پێشوو، یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی ئێمەیە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقەوە بەرەو سعوودیە بەڕێ بکەون، حاجیان بە هەستکردن بە سەلامەتی و ئاسایش لە فڕۆکەخانەی وڵاتەکەیانەوە بەبێ ئەوەی "هیچ کێشەیەک لە پاسەپۆڕتەکانیان و ئەمنییان هەبێت"
وەزیری ئەوقافی سووریا گوتیشی: هاووڵاتییان تا 2ـی حوزەیران گەشتەکانیان بۆ سعوودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەردەوام دەبێت، لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیا و ئۆزباکستانەوە گەشت دەکەن.
موحەممەد شوکری باسی لەوەکرد، 22 هەزار و 500 کەس لە سووریاوە بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون و ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە کاروانی یەکەمەوە بەڕێدەکەون لە 247 کەس پێکهاتووە.
لە ساڵی 2011وە هاووڵاتییانی سووریا نەیتوانیوە لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە گەشتی سعوودیە بکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەو وڵاتە.

