کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 19-5-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێم هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی، تەنیا ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەشی سبەینێ سێشەممە، 20-5-2025، پێشبینی دەکرێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەل بوونی تۆزێكی سووک کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی.
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی