عێراق لە ڕیزبەندی 24ـی جیهانی دێت لە ڕووی پیسبوونی هەوا

بەگوێرەی پێوەرەکانی پیسبوونی هەوای جیهان، پیسبوونی هەوای عێراق لەماوەی ساڵانی 2023 و 2024, بەراورد بە ساڵانی 2021 و 2022, باشتر بووە.

بەپێی پێوەرەکانی پیسبوونی هەوای جیهان کە ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە،  عێراق لە ڕیزبەندی 24ـی جیهانیدا هاتووە و کە تێکڕای نمرەی پیسبوونی هەوا لە ساڵی ڕابردوو 2024، 74 نمرە بووە و لە ساڵی 2023شدا 73 نمرە بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ژمارانە کەمترن بەراورد بە ساڵی 2022 کە پیسبوونی هەوا لە عێراق بە تێکڕا 115 نمرە بووە، هەروەها لە ساڵی 2020 و 2021، بە نمرەی 83 و 84 نمرە بووە، ئەمەش وای کردووە ئاستی پیسبوونی هەوا لە دوو ساڵی ڕابردوودا کەمتر بێت لە ساڵانی پێشتر.