سبەى شاندێکى حکوومەتى هەرێم دەچێتە شارى سنە

بۆ بەهێزکردنی جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی و بره‌ودان به‌ بواری كولتوورى و پێوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر دەچنە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سبەى سێشەممە 2025.5.2020ـی ئایاری 2025، شاندێکى فەرمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەریى کە پێکهاتوون لە هەڤأڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک، نوخشە ناسیح، پارێزگارى هەڵەبجە و بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران و سەرۆکى ژوورە بازرگانییەکانى هەرچوار پارێزگاى هەرێم و بەرپرسى کۆمەڵگاى سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، بەمەبەستى بەهێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی و بره‌ودان به‌ بواری كولتوورى و پێوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان، دەچنە شارى سنەی ڕۆهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکا، کە بڕیارە له‌ رۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى سنه‌ به‌ڕێوه‌بچێت،

لەو سەردانەدا،  چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ پارێزگارانى ئازەربایجانى ڕۆژئاوا "ئورمیە" ، سنە،  کرمانشا دەبێت و و دیدارى دیکەى گرنگ لەنێوان بەرپرسانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێن.