دۆگلس ئۆلیڤانت: ئیدارەی دۆناڵدترەمپ گرنگی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی دەدات لە هەرێمی کوردستان

ئەندامی باڵا لە دیراسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەلێت: ئەم گرێبەستانە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات.

سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، دۆگلس ئۆلیڤانت، ئەندامی باڵا لە دیراسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: واژووکردنی ئەم گرێبەستانە هەنگاوێکی گرنگ و هیچ کێشەیەکییان نییە، چونکە ئەم کۆمپانیانە پێشووتر لە هەرێمی کوردستان کاریانکردووە و وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێم دەکەن.

گوتیشی: گرێبەستەکان هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە کاریگەرییەکی خراپی نابێت، پەیوەندییەکانیش بەهێزتردەبن و تەنانەت لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئیدارەی نوێی ئەمەریکا گرنگی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی دەدات لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هاتنی کۆمپانیاکان بۆ هەرێم مەبەستیانە گرەنتی ئەمنییان هەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان فراوانتربکرێن.

لەدوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکانی بواری وزە لە نێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و وێستێرن زاگرۆس لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا سوپاسی ژووری بازرگانی ئەمەریکای کرد و گوتی: سوپاس بۆ ئەم ئامادەکارییەی بۆ ئیمزاکردنی دوو گرێبەستی گرنگ لەگەڵ دوو کۆمپانیای گرنگی ئەمەریکا کرا.

گوتیشی: ئەم ڕێککەوتنە ملیار دۆلارییە، پابەندی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی و پەرەپێدانی ئابووری لە ناوچەکە دەسەلمێنێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment