جۆ وێڵسن: حکوومەتی ئەمەریکا پشتیوانیی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جۆ وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جۆ وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی

کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی دەڵێت: حکوومەتی ئەمەریکا هەمیشە پشتیوانی لە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەکات لە هەرێمی کوردستان.

سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، جۆ وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی: شەرەفمەندبووم بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی.

هاوکات کۆنگرێسمانەکە، نیگەرانی خۆی لە هەڵوێستی وەزارەتی نەوتی عێراق لە دژی ڕێککەوتننامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەربڕی و گوتی: "نیگەرانم لەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق دژی وەبەرهێنانی ئەمریکان بۆ پەرەپێدانی غاز لە عێراق، کە گرنگە بۆ وەستاندنی هاوردەکردنی گازی ئێران".

جۆ وێڵسن، دەشڵێت: حکوومەتی ئەمەریکا هەمیشە پشتیوانی لە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەکات لە هەرێمی کوردستان.