کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 22-5-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لە هەندێ ناوچەش پەڵە هەورە، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە ئامارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت، کەشی سبەینێ هەینی، 23-5-2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی.
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی