ئیستانبوڵ.. لە ئۆپەراسیۆنێکدا 49کەس دەستگیرکران

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، داواكاری گشتی ئیستانبوڵ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 49 كه‌سی دیکە به تاوانی جیاواز ده‌رکرد.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له مسته‌فا ئاكین به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی ئه‌منیه‌ت و پاسه‌وانانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ و قه‌دری قه‌ساب ئۆغڵۆ سكرتێری تایبه‌تی ئیمامئۆغڵو ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، گورکان ئاڵپای جێگری سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و عەلی کورت، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی کیپتاش ده‌ستگیركران، کە لە دووه‌مین ئۆپەراسیۆندا دەستبەسەرکرابوون و بە مەرج ئازادكرابوون.
چوارەمین ئۆپه‌راسیۆن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی دژ بە گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت و پۆلیسی بەشی تاوانە داراییەکانی پۆلیسی ئیستانبوڵیش چەندین تۆمەتباریان دەستبەسەر کردووە.
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ 49 کەس دەرچووە و تاوەکوو ئێستاش چه‌ند كه‌سێك له داواكراوه‌كان ده‌ستگیركراون.
چوارشەممە 19ی ئاداری 2025، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و 104 کەسی دیکەیان دەستگیر کرد.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبۆڵ و 99 کەسی دیکە بە تاوانی "تێوەگلان لە ڕێکخراوی تاوانکاری"، "وەرگرتنی بەرتیل"، "ساختەکاری"، و "ساختەکردنی تەندەر" و چەند تۆمەتێکی دیکە سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە.