ترەمپ هۆشداری دەداتە کۆمپانیای ئەپڵ
سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە کۆمپانیای ئەپڵ ئەگەر بەرهەمەکانی لە ئەمەریکا دروست نەکات، ئەوە بەڕێژەی 25% باجی گومرگی بەسەر دەسەپێنێت.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی: پشێتر تیم کوک, بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایی ئەپڵم ئاگادر کردووەتەوە، ئەو ئایفۆنانەی لە ئەمەریکا دەفرۆشرێن, دەبێت لە ئەمەریکا دروست بکڕین، نەوەک لە هیندستان و وڵاتانی دیکە.
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا هۆشدارییش دەداتە کۆمپانیای ئەپڵ ئەگەر دروستکردنی بەرهەمەکانی نەگەڕێنێتەوە ئەمەریکا، ئەوە بەڕێژەی 25% باجی گومرگی بەسەر دەسەپێنێت.
دۆناڵد ترەمپ 2ـی نیسانی 2025، باجی گومرگی بەسەر بەرهەمی هاوردەی 57 وڵات سەپاند، چاویشی لەوەیە سەرجەم ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییانەی لە دەرەوە بەرهەمەکانیان دروستدەکەن، بگەڕێنەوە وڵاتەکە.